ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە جەزیری سەر بە شرناخ لە باکوری کوردستان و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پشکنینیان کرد، لە هێرشەکەی پۆلیسدا دەرگا و پەنجەرەکان شکێندران و کەلوپەلەکان تێکدران، هەروەها چوارچێوەی وێنەی دەنیز پۆیراز، کەلە هێرشی سەر بارەگایەکی هەدەپەدا کوژرا، شکێندرا.
هەروەها پۆلیس هەلیکوتایە سەر ماڵان و هەریەک لە هاوسەرۆکی هەدەپەی جەزیرە ئەسمەر چاکمان، مەسعود نارت، مەعروف ئەلیش، عوسمان کوچوک، شەریف ئەڵچی ئۆغڵو، ئەحمەد بەنزەر، حاجی دالمش و زەلیها یارداک دەستبەسەرکران بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.
باس لەوەش دەکرێت کە ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان لە زیادبووندایە.

ت.پ




