ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی هەینی لە بەرلین بۆ خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی، کە یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری سینەما و هونەر لە ئەڵمانیا ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا دەرهێنەرانی ژنی کورد ئایشە پۆلات، سۆلین یوسف و میلەنا ئابۆیان بە وەرگرتنی خەڵات مۆری خۆیان لە ڕێوەڕەسمەکە دا.
ئایشە پۆڵات سێ خەڵاتی بەدەستهێنا
ئایشە پۆڵات، دەرهێنەری کوردی مەلاتیا خەڵاتی "باشترین ئامادەکردن"، "باشترین دەرهێنەر" و "باشترین سیناریۆ"ی بە فیلمی "Im toten Winkel" "ji xala kur " پێ بەخشرا، ئایشە پۆڵات خەڵاتەکەی پێشکەش بەو ژنانە کرد کە بوێرانە بۆ ئازادی و دادپەروەری تیدەکۆشن.
خەڵاتەکەی پێشکەش بە یەڵماز گونەی کرد
محەمەد ئاکتاش، کە ڕێکخەری فیلمی "ji xala kur " بوو ئامادەی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکە نەبوو بۆ پڕۆژەیەک لە کوردستانە، خەڵاتی میتۆسی لە فیلمی ڕۆژ هاجۆ وەرگرت، محەمەد ئاکتاش لە پەیامێکدا بۆ مەراسیمەکە وتی: خەڵاتی لۆلا پێشکەش بە یەڵماز گونەی دەکەم، ئەو ڕێنیشاندەری منە، بە ژیان و فیلمەکانی، لە دنیای سینەمادا سوودمەند بووم.
ئەم قسانەی محەمەد ئاکتاش بە چەپڵەڕێزان لە هۆڵەکە پێشوازی لێکرا، فیلمی "ji xala kur " کە فیلمێکی سیاسیەو لە قەرس تۆمارکرا. لە فیلمەکەدا کوردەکان دەڕفێنێندرێن و کۆمەڵکوژ دەکرێن، دایکێکی کورد کە کوڕەکەی لە لایەن دەوڵەتەوە ڕفێندراووەو بێسەروشوێن بووە بەشدارە.
باشترین فیلمی منداڵان "Sieger Sein "
لە فیلمی "Sieger Sein " وەک باشترین فیلمی منداڵان هەڵبژێردرا، لە نووسین و دەرهێنانی سۆلین یوسفی دهۆکییە، ڕۆڵە سەرەکییەکانی فیلمەکە جاکلین ڕیتز، لیزا ستوتسکی، دیلیلا ئەگریرمان و ئەندریاس دۆهلەرن.
خه ڵاتی باشترین ئامادەکاری و ڕۆڵی سەرەکی
فیلمی "Elaha" لە دەرهێنانی مەلینا ئابۆیان لە دوو بواردا خەڵات کرا، خەڵاتی باشترین ئامادەکاری (ماتیاس سترایک) و "باشترین ڕۆڵی سەرەکی ژن (بەیان لەیلا) ی پێ بەخشرا.
خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٥١ەوە بەخشراوە و بە بەناوبانگترین خەڵاتی سینەمای ئەڵمانیا دادەنرێت.




