ناوەندی هەواڵ
مانگرتن لە خواردن لە ١٠٤ زیندانی باکووری کوردستان و تورکیا بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی جۆری ئیمراڵی F و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی لە شەشەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
مانگرتن لە خواردن، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە و ماوەی ٣٢ مانگە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانیدا کۆببێتەوە.




