ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" دەبێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە سەرەتادا ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سڵاو لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان دەکەین، دەوڵەت-نەتەوە و سەرمایەداری کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەکو مەترسیەکی گەورە بۆ دەسەڵاتداری خۆیان دەیبینن و کەوتوونەتە ناو کارێکی زۆر پیس و دڕندانەوە، ئەوە ٢٥ ساڵە ڕیبەرەکەمان لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریەکی تونددایە، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت تەواوی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بێدەنگ بکەن و بخنکێنن، جارێکی تر بەهۆی ڕێبەر ئۆجالانەوە مرۆڤ لە نوێوە چووەوە ناو ژیان، لە هەمان کاتدا ڕێبەر ئۆجالان ناوی ڕێگای سەرکەوتن و ڕاستییە.
"تێکۆشان بۆ تەواوی ژنان و مرۆڤایەتییە"
تێکۆشانی ڕیبەر ئۆجالان کە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەستی پێکردوە، لە دژی هەموو دواکەوتوویەک هەنگاو و هۆشیاری ئەو سەرکەوت، لە هەمان کاتدا ئەو تێکۆشانە بۆ تەواوی ژنان و مرۆڤایەتیە، تێکۆشانێکە بۆ ئازادی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنە، هەروەکو ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت، “تێکۆشانی من هەرێمی نیە، گەردوونیە.
لە کۆتایی بەیاننامەکە هاتووە: ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان ئەرکی تەواوی جیهانە و لە سەرەتدا ئەرکی هەموو ژنانە، ئێمەش وەکو ڕژاک بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان بەشداری ئەم هەنگاوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری دۆخی کورد دەبین و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەین.




