ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانی جیهانی ژنان بە بەشداری ژنانی ٦٤ وڵات لە ناوەندی کولتووری کۆجاتەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پانێڵ و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک ئەنجام دەدرێت، ژنان لە وڵاتانی جیاواز لە ٥ کیشوەرەوە وەک قسەکەر بەشداری لە پانێلەکاندا دەکەن.
ڕێپێوانەکە لەلایەن پارێزگارەوە قەدەغەکرا
پارێزگاری ئەنقەرە کۆنسێرت و ڕێپێوانی فێمێنیستی قەدەغە کرد کە بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "لە گۆڕەپانی تاندۆگانەوە بۆ ئەنیت پارک" "بۆ ژیان دەجەنگین، بەرەو گۆڕانکاری دەڕۆین" ئەنجام بدرێت.




