ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو، ٢٦ی ئەیلوول، لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە عێراق، بەهۆی بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان، ئاگر لە هۆڵەکە کەوتەوە، بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەكە سەقفی هۆڵەکە بە تەواوی سووتا.
بەپێی لێدوانێکی بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا بۆ ڕاگەیاندنەکان، ژمارەی گیان لە دەستدانی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٣ کەس و ژمارەی بریندارانیش نزیکەی ٣٠٠ کەسە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی نەینەوا ڕایگەیاند، ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ دروستکردنی هۆڵی ئاهەنگگێرانەکە بەکارهاتوون، کوالێتیان نزم بووە، بۆیە لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکەدا سەقفی هۆڵەکە ڕووخاوە و ژمارەی قوربانییەکان بەرز بووەتەوە.




