ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشکرایکرد، ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی هندستان بەهۆی چڕبونەوەی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوەو زیادبونی ڕووبەری دارستانەكان لە ماوەی ١٤ ساڵدا بە رێژەی ٣٣٪ دابەزیوە، ئەمەش خێراترە لەوەی پێشبینی دەكرا.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە، هندستان هەنگاوی باش دەنێت بەرەو جێبەجێكردنی پابەندبونی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كەمكردنەوەی چڕی دەردانی گازی ژەهراوی بەڕێژەی ٤٥٪ تاساڵی ٢٠٣٠.




