سی پی تی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بانگەوازی دەکات

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ڕێكخراوی سی پی تی بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هێرشەكانی توركیا ڕابگرێت.

سی پی تی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بانگەوازی دەکات

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورک هێرشە داگیركارییەكانی بۆسەر هەرێمی كوردستان فراوانتر کردووەو ڕۆژانە بۆردومانی ناوچە سنووریەکان دەکات و زیانی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە، هەروەها بۆردومانەکان بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە و لەم ڕێگەیەوە دەوڵەتی تورک ویستی ئەوەیە سروشت و دیمۆگرافیای کوردستان بشێوێنێت.

 

تیمی کوردستانی عێراقی سی پی تی  ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانن لە فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، بۆ ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و بۆردوومانانەی کە سوپای تورکیا لە دەرەوەی سنوری خۆیدا ئەنجامیان دەدات.