شیرین محەمەد
قامیشلۆ- ئافرێنەری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەدەی ٢١دا کە بوو بە فەلسەفەی ژیان و ئازادی هەموو ژنانی جیهان، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی دەستبەسەرکراوە و ماوەی ٢٣ مانگیشە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە، پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتی–پەیەدە ڕایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیری سەر فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەموو مرۆڤایەتییە.
گەل لەژێر گۆشەگیریدایە
پەروین یوسف تیشکی خستەسەر قەدەغەکردنی دیدارەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانیدا و وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورک تەنها دەستگیرکردنی فیزیکی ڕێبەری ئاپۆ نییە، ڕێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکەکانی، لە ترسی بیروبۆچوونەکانی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددیە، ئامانجی ڕێبەر ئۆجالان ئازادیی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، قەیرانی ئابووری، سیاسی و سەربازی هەیە، نەک هەر کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری جیهاندا کار دەکات، هەموو دەوڵەتە دیکتاتۆرییەکانی سەرمایەداری دەیانەوێت قەیرانی نوێ دروستبکەن و دەیانەوێت هەموو کەسێک لە راستیی و بۆچوونی رێبەری ئۆجالان دووربخەنەوە.
"گەل بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ تێدەکۆشێت"
پەروین یوسف ڕایگەیاند، کە گەل لەدەوری ئەو سیستمەدا پێکەوە دەژین کە بە بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالان پەرەیسەندووە و گەل دژی گۆشەگیری تێدەکۆشێت، وتیشی: کاتێک ڕێبەر ئاپۆ هێنرایە تورکیا، زۆر کەس بە دروشمی ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن، ئاگریان لە لاشەی خۆیان بەردا، ئەمڕۆ بۆ نەهێشتنی ئەو پیلانگێڕییە و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە خەباتمان.
"با لە دەوری رێبەر ئاپۆ ببینە یەک"
پەروین یوسف لە بارەی ڕۆڵی ژنان لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالاندا وتی: ڕێبەر ئۆجالان فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی هەیە، ئەوانەی کە پێشەنگایەتیی بونیادی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراسی دەکەن، ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە و بۆ ئازادی جەستەیی تێدەکۆشن، زۆرترینیان ژنن، ڕێبەر ئاپۆ ئازادی و یەکبوون و فکر و هێزی بە ژنان بەخشی، با ئایدۆلۆژیاکەی بڵاوبکەینەوە و بە هێزی خۆمان زنجیرەیەک لە دەوری ببەستین و بێدەنگیمان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دژ بەم ئایدیۆلۆژیایە بشکێنین.
لە کۆتایی قسەکانیدا پەروین یوسف ڕایگەیاند بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو پلانانەی کە لە کەسایەتیی ئەودا بەرامبەریان دەکرێت، پێویستە هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکبگرن.




