حەسەکە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە هاوکاری یەپەژە و قەسەدە، لە ٢٥ی ئابدا قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنییان دەستپێکرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەندێک جلوبەرگ و ئاڵای دەوڵەتی تورکیایان دۆزیەوە.
شایانی بیرهێنانەوەیە، دڵبرین کۆبانێ، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، کە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی بەڕێوەدەبات، ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک چەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە ڕەوانەی کەمپی هۆل دەکات، ئەو جلوبەرگ و ئاڵایانەی کە دۆزراونەتەوە تیشک دەخەنە سەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان داعش و دەوڵەتی تورکیا.
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامی هەیە.









