ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ١٢ی حوزەیران ڕێپێوانی "گەملیک" بەرەو ئیمڕالی بە بەشداری هەزاران کەس بە مەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلان، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان-هەدەکە، تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئا، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاساییەکان و پشتیوانییەکانی خێزانی زیندانیان و بنەماڵەی زیندانیانی مەد و بە بەشداری هەزاران کەس هەزاران کەس لە سەرتاسەری شارۆچکەی کادیکۆی ئامادەن و سەرەڕای گەمارۆکانی پۆلیسی تورکیا بەرەو شەقامی بەهاریە ڕێپێوان دەکەن.
پۆلیسی تورکیا هەموو ئەو ڕێگایانەی گەمارۆ داوە کە دەچێتە ناوچەی گەملیک بەو مەبەستەی ڕێگری لە کۆبوونەوەی چالاکوانان و دەستپێکردنی "ڕێپێوانی گەملیک" بکات، بەڵام هەزاران کەس دروشمەکانی "سەرکوتکردن ناتوانێت ئێمە بترسێنێت"، "بژی بەرخۆدانی زیندان"، "با گۆشەگیری بشکێنین و زیندانەکان بەتاڵ بکەین"، لە هەموو شوێنێک گەملیک، لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەڵێنەوە.
لە یەکێک لە کۆڵانەکانی کادیکۆیشدا پەرلەمانتارانی هەدەپە گەمارۆدراون و ڕێگە نادرێت تێبپەڕن.
ڕێپێوانی گەملیک بە بەشداری هەزاران کەس و گەمارۆی پۆلیسی تورک بەردەوامە.



