شەهبا
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری عەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەریی دژی گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوچەی عەرەز لە هەرێمی شەهبا بە دروشمی "بەسە گۆشەگیری و داگیرکاری، کات کاتی ئازادی عەفرین و ڕێبەر ئاپۆیە" ڕێکخرا، لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" وترانەوە.
دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان، هێڤی سلێمان، ئەندامی پەروەردەی کۆمیتەی شەهیدانی بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا، "دانیشتوانی کانتۆنی شەهبا، هێزی خۆیان لە بەرخۆدانی ئیمراڵی وەردەگرن، دەوڵەتی تورک سەرسامە بە هێز و بەرخۆدانی گەلی کورد، دوژمن لە پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی دەترسن، ئێستا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری پیلانەکانی خۆی نابێت و هێرش دەکاتە سەر کوردان و سیاسەتی جینۆساید و لەناوبردن و گۆڕینی دیمۆگرافی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە هەموو پێکهاتەکان و هەرێمەکاندا بەردەوامە، بۆیە ئێمە دەڵێین چارەسەری قەیرانی سوریا و هەموو کێشەکان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەردۆغان لە بیری ژنان و بەتایبەتی ژنانی کورد دەترسێت، بۆیە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ژنان دەکاتە ئامانج".




