ناوەندی هەواڵ
سەبارەت بە پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، نازلیجان نوژین یەڵدز، کە بەهۆی ئەوەی ئەندامی دەستپێشخەری خوێندکاری ئازاد بووە و بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمار کرابوو، لە دانیشتنی پێنجەمی دۆسیەکەی لە ٢١هەمین دادگای تاوانە قورسەکانی بایراکلی ئیزمیر بە ئامادەبوونی پارێزەر و نازلیجان نوژین یەڵدز بەڕێوەچوو، بڕیاری بێتاوانی بۆ درا.
دوای دەستپێکردنی دادگا، نازلیجان نوژین یەڵدز و پارێزەرەکەی بەرگرییان خستەڕوو، لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری بێتاوانی دا، چونکە ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدا بوون، بە پێی پێویستی سکاڵاکە نەبوو.




