ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی غەززەیان پێدرا، جارێکی دیکە هەزاران خەڵکی غەززە ناچاربوون لەژێر بۆردومانێکدا لە باکوور و ناوەندی کەرتەوە هەڵبێن.
هەر بەو هۆیەش وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، هۆشداریدا لە داڕمانی سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەهۆی کەمی سووتەمەنی، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هێزە ئیسرائیلیانەی کە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان سنووردار دەکەن.
هەروەها دەزگای فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین UNRWA ڕایگەیاندووە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، نزیکەی ٣٦٠ هەزار کەس لە ڕەفەح لە باشووری غەززە هەڵاتوون، لەو کاتەوەی کە فەرمانی چۆڵکردنی پەنابەرانی ئیسرائیل هەفتەیەک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەرچووە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی هێزی سەربازی ئۆپەراسیۆنەکە.




