لە هەڵمەتێکدا ٧٥١ کەسایەتی داوای دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکەن

لە هەڵمەتێکدا بە ناوی "دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال لە دادگای عێراقی"، ٧٥١ کەس لە کەسوکاری ئەنفال و کەسایەتی جیاواز داوای دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکەن.

لە هەڵمەتێکدا ٧٥١ کەسایەتی داوای دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال دەکەن

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەڵمەتێکدا بە ناوی "دادگایکردنی تاوانبارانی ئەنفال لە دادگای عێراقی"،  ٧٥١ کەس لە کەسوکاری ئەنفال و کەسایەتی جیاواز، داوای دادگایکردنی تاوانباران و بە سزا گەیاندنی جاش و مستەشارەکان دەکەن، داواش دەکەن پارێزەران هاوکاریان بن لە گەیاندنی سکاڵاکە و بە سزا گەیاندنی ئەو تاوانبارانە.

 

ئەو کەسایەتییانەی کە واژۆی هەڵمەتەکەیان کردووە و ناویان لە لیستەکەدا هەیە، پێکدێن لە کەسوکاری ئەنفال، شەهید و قوربانی کیمیاباران، پێشمەرگەی دێرین، چالاکوانی جینۆساید، نووسەر، توێژەی پەرلەمانتاری خانەنشین، تێکۆشەری دێرین، کەسایەتی سیاسیی، هاوڵاتییان.