ڕۆژنامەنووسان و ژنانی دەستگیرکراو لە شرناخ ئازادکردن

سێ ڕۆژنامەنووس و ١٨ ژن کە دوێنێ لەکاتی چالاکی بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شرناخ دەستگیرکران، ئازادکران.

ڕۆژنامەنووسان و ژنانی دەستگیرکراو لە شرناخ ئازادکردن

شرناخ

 

لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە شرناخ،  ڕۆزەرین گولتەکین، پەیامنیری ژن نیوز، زەینەب تورگوت و عومەر یاکین ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" دەستگیرکران.

 

شەوی ڕابردوو، هەرسێ ڕۆژنامەنووسەکە و ئەو ١٨ ژنەی دەستگیرکرابوون لە لایەن  هێزە ئەمنییەکان، ئازادکران.