ناوەندی هەواڵ
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، گەیشتووین بە لوتکەی بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەم لە بە بەروبوومەکانی "پەتاتە، تەماتە، شوتی، خەیار" بەشێوەیەکی بەگشتی ٤٠٠ دۆنم زەوی لەو بڕەدا بە بەرهەمی پەتاتە دەچێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەتاتەی پیشەسازی ڕزیتا و هیرمز، ساڵانە ٤٥٠ تەن بنەتۆی پەتاتە دەچێندرێت و توانای بەرهەمهێنانی سێ هەزار و ٥٠٠ تەن پەتاتەی هەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕۆژانە و مانگانە لە کێڵگە کشتوکاڵیەکاندا دەرفەتی هەلی کار بۆ زیاتر لە١٠٠ کرێکاری ناوچەکە وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان دەڕەخسێندرێت.




