ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ١٦ی ئاب لە شاری هەولێر شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هاوسەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەکە پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خراپیی ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئەو پێشێلکارییانەی دەکرێنە سەر مافی هاوڵاتییان کرا، کەنەکە و دەستەی مافی مرۆڤ جەختیان لەوەکردەوە کە هەرچی زووە ڕێگری لە پێشێلکارییەکان بکرێت کە دەکرێتە سەر ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
کەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "کەنەکە پشتیوانیی لە هەر هەوڵێک دەکات، کە بە ئاڕاستەی ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بنرێت".




