تورکیا بۆردمانی برادۆستی کردو ژنێک بریندار بوو

توركیا برادۆستی سنوری سیدەکانی بۆردومان کردو بەوهۆیەوە ژنێك بریندار بوو.

تورکیا بۆردمانی برادۆستی کردو ژنێک بریندار بوو

ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی یەکەم، توركیا سنوری برادۆستی تۆپباران كرد و بەو هۆیەوە ژنێك بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ژنەکە پاش بریندار بوونی بۆ چارەسەر ڕەوانەی بنکەی تەندروستی سیدەکان کراوە و دواتریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە. 

بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ترس و دەڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروست کردووە، هەروەها بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماددیان لێدەکەوێتەوەو حکومەتی هەرێمیش هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە نییە.