شرناخ
بەپێی زانیارییەکان پۆلیسێکی چاوەش لە ناوچەی دیجلەی سەر بە شرناخ، لە شەودا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێک، دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە پێی دەزانن، دەستوەردان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر پۆلیسەکە و لێی دەدەن.
دواتر پۆلیسەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕاگەیەندراوە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.
قایمقامی شرناخ ڕایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و ٤ کەسیش دەستبەسەر کراون.




