بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" گۆڤاری ئاسۆی ژنان یەکەم ژمارەی خۆی بڵاودەکاتەوە

گۆڤاری ئاسۆی ژنان لەژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە سەرتاسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی خۆی کرد.

بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"  گۆڤاری ئاسۆی ژنان یەکەم ژمارەی خۆی بڵاودەکاتەوە

قامیشلۆ

 

گۆڤاری ئاسۆی ژنان یەکەم ژمارەی خۆی بە ناوەڕۆکێکی هەمەچەشن و جیاوازەوە بڵاوکردەوە کە نووسین و شیعرەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەخۆدەگرێت.

 

گۆڤاری ئاسۆی ژنان، گۆڤارێکی فکری و سیاسی و ڕۆشنبیرییە، کە هەر دوو مانگ جارێک ژمارەکەی بەناوی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاودەکرێتەوە، لە یەکەمی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا دامەزرا.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە پێی بەڵگەنامەی ژمارە ٣ کە لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ دراوە، یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە، کە مۆڵەتی ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای پێدراوە، بڵاوکرایەوە.

 

گۆڤارەکە تەوەری جۆراوجۆر و چەندین بەش لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاسۆی ئازاد، فایلی پرس، ئاسۆی فیکری، دیالۆگی پرس، دیدگای سیاسی، دەنگدانەوەی ڕۆح، چرپەی شیعر، چالاکی و ڕووداوەکان، گۆڤاری ئاسۆی ژنان لە سەرانسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دابەش دەکرێت و دەگاتە هەموو ژنان.