ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری و دوای سكاڵای دانیشتووانی شارۆچکەی "مەلا عەبدوڵڵا" تۆمەتبارێك دەستگیر كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو كەسەی دەستگیر كراوە تۆمەتبارە بە فێڵكردن لە منداڵان و ڕفاندنیان و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەریان لە شارۆچکەی مەلا عەبدوڵڵا، هەروەها تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.




