دادگا لە لێکۆڵینەوەکانی چوار ڕۆژنامەنووسدا بڕیاری لێپێچینەوە نەکردنی دا

سەرۆکی داواکاری گشتی ئامەد لە لێکۆڵینەوەکانی چوار ڕۆژنامەنووسدا بڕیاری "لێپێچینەوە نەکردن"ی داوە.

دادگا لە لێکۆڵینەوەکانی چوار ڕۆژنامەنووسدا بڕیاری لێپێچینەوە نەکردنی دا

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهید کران، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە – فورات کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر شەهید کردنیان، ڕێگەیان پێنەدرا لە ٢٠ی کانوونی دووەم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکەن.

 

”بڕیاری لێپێچینەوە نەکردن”

لە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان بڕیاری لێپێچینەوە نەکردنی دراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەبەردەم کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە –فورات دراوە، لێکۆڵینەوە لە دژی سێلمان چیچەک، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە – فورات و ڕۆژنامەنووسان هەڤاڵ ئۆنکۆڵ، دیلان کارتال و هەڤیدار ئۆنڤرر بە تۆمەتی “ڕێکخستنی کۆبوونەوە و ڕێپێوانێک دژی یاسا” کراوەتەوە  لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا، بڕیاری "لێپێچینەوە نەکردن" بە پاساوی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی "باوەڕپێکراو و یەکلاکەرەوە" نەبووە دراوە.