لوبنان
کۆمەڵەی ژنانی ژین و کۆمەڵەی کولتووری کۆمەڵایەتی نەورۆز بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی "جمعية وردة بطرس - مساواة للعمل النسائي"، دوێنێ ٢٠ی ئاب، لەبەردەم بینای بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سەندیکا، کۆمەڵەی ژنانی لوبنان و فەلەستینی، بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەدا کرد، لە کاتی ناڕەزایەتییەکەدا، ماری ئەلدێبس، سەرۆکی کاری مرۆیی کۆمەڵەی "جمعية وردة بطرس - مساواة للعمل النسائي" کۆمەڵکوژییەکەی شەنگالی شەرمەزار کردو داوای کرد ئەو کەسانەی بەرپرسن دەستبەسەر بکرێن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها دادپەروەری بەدەست بهێندرێت و٢ چارەنووسی هەزاران ژنی ئێزدی کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە ئاشکرا بکرێت.




