ناوەندی هەواڵ
بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆی پەیامێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی تای ئاوڵەی مەیمون بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سوید دەستنیشانکرا، پێویستە ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەی تیادا بڵاوە، کار بکەن و هەنگاوی چارەسەری بنێن.
تێدرۆس ئەدهانۆم داوای لە هەموو وڵاتان کرد کە چاودێری زیاتر بکەن و داتاکان بڵاوبکەنەوە و باشتر لە بڵاوبوونەوەکە تێبگەن و پێکەوە کار بکەن.




