ناوەندی هەواڵ
دایکانی شەممە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان و دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆدەبنەوە.
چالاکییەکەیان هەزارو ٩٨ هەفتەیە بەردەوامە، دایکانی شەممە و ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئیهەدەی ئیستەنبوڵ و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بەشداریی چالاکییەکەیان کرد. لە چالاکییەکەدا وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرایەوە.
دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی نەزیر ئاجاریان کرد کە ٣٤ ساڵ پێش ئێستا لە گوندی گوریزای کەربۆرانی مێردین دەستبەسەرکرا و لەوکاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە.



