ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بڕیارێکیدا ئاماژەی بەوەدابوو زمانی کوردی لە بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوکدا لاببرێت و خوێندکار تەنها لە زمانی عەرەبیدا تاقیکردنەوەکان دەکرێت، ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و داواکرا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە ٢٣ی شوباتیش وەزارەتی پەروەردەی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک کرد و تێیدا هاتووە پێویستە تاقیکردنەوەکانی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە زمانی عەرەبی و کوردیدا ئەنجام بدرێت و بڕیاری لابردنی زمانی کوردی هەڵوەشایەوە.
ت.پ




