هەڵەبجە
بە ئامادەبوونی وەزیری خویندنی باڵا و بەرێوەبەری یەکە ئیدارییەکانی هەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی بەهاری زانستی و کلتوری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
کانی عەلی، خوێندکاری بەشی کوردی لە پەروەردە بەشی شارەزوور، باسی لەوەکرد کە خۆی بە خۆشحاڵ زانی توانیویانە لە پێشانگایەکدا ڕۆڵی شاعیران و کلتوری کوردەواری نمایش بکەن تاکوو نەوە دوای نەوە بە زیندووی بمێنێتەوە و کاڵ نەبنەوە.
لە فێستیڤاڵی کلتوری و زانستی سەرجەم بەشە زانستی و ئەدەبیەکانی ناو زانکۆی هەڵەبجە بەشدار بوون و خوێندکاران پرۆژەکانیان نمایش کرد، سەبا عەبدولڕەحمان، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجەیە، لە فێستیڤاڵەکەدا پرۆژەیەکی ئەندازیاری نمایشکرد، وتی: پڕۆژەکەمان باس لە شێوازی پاراستنی بیناکەمان دەکەین بۆ پاراستنی لە بومەلەرزە.
لە کۆتای فێستیڤاڵەکەدا بە ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک کۆتایی بە رۆژێکی پڕ لەچالاکی زانکۆی هەڵەبجە هات.












ت.پ




