"بۆ باش بەڕێوەچوونی وڵاتێک، پێویستمان بە سیاسەتە"

وەزیری پێشووی وڵاتی فەرەنسا، نەجات بیلکاسم، دوای شاری هەڵەبجە سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر ڕۆڵێ ڕێکخراوەکان کرد.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

سلێمانی

 

ئێوارەی دوێنێ، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت لە ئۆفیسی ڕێکخراوەکەیان لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی بۆ نەجات بیلکاسم، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای فەرەنسا و وتەبێژی پێشووی حکومەتی فەرەنسا ڕێکخست، سەبارەت بە ئازادیی ڕادەبڕین و کاری ڕێکحراوەیی، لە کۆڕەکەدا نەوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی مەدەنی بەشداربوون.

 

نەجات بیلکاسم لە گفتوگۆیەکیدا باسی لەوەکرد کە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی وڵاتێک پێویستی بە سیاسەت هەیە، "من وەزیری مافی ژنان بووم یاسام دەهێنایە پێشەوە، دامەزراوە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان یارمەتییان دەدام، بۆ نموونە یاسایەکم پێشنیارکرد، ئەو پیاوانەی زوڵمیان لە ژنان دەکرد، پیاوەکان لە ماڵ دەربکرێن نەک ژنان”.

 

نەجات بیلکاسم باسی لەوەکرد بە هەماهەنگی کارکردنی نێوان ڕێکخراوەکان و حکومەتدا دەتوانرێت ڕێگری بکرێت لە کێشەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەت توندوتیژییەکانی سەر ژنان، دەشڵێت: لە فەڕەنسا زۆربەی کات پیاوان دەچوون بە پارە کاتیان بەسەردەبرد لە گەڵ ژنان، وامکرد ئەوە کەم ببێتەوە، ئەوە بەهاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان بوو، دەمەوێت پێتان بڵێم ئێوە سوودتان هەیە بۆ کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە مافەکانی کۆمەڵگە، پێویستە حکومەتیش بۆ ئەمە هەماهەنگی ڕێکخراوەکان بێت.

 

نەجات بیلکاس، دەشڵێت: زوو زوو پێم دەڵێن، نابێت ڕێکخراوەکان تێکەڵی سیاسەت ببن، بەڵام  من دژی ئەو بۆچوونەم، دەبێت ڕێکخراوەکان تێکەڵ بە بابەتە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان ببن، من سەرۆکی ڕێکخراوی وەنم، بەمزووانە پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ کەمکردنەوەی هەژاری، دواتریش تێ دەگەن ڕێکخراو و دامەزراوەی مەدەنیی چۆن پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە.

 

لە کۆتایدا بەشداربووانی کۆڕەکە گفتوگۆیان لە بارەی کێشە و کاری ڕێکخراوەکان کرد.

 

ت.پ