ناوەندی هەواڵ
پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل-دەم پارتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆزدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر مێژووی کورد بڵاوکردەوە و بە وتنی "ئێمە کێین و لە کوێوە دێین و بەرەو کوێ دەڕۆین؟، تکایە با سەیری مێژووی خۆمان بکەین" ژنێک شوێنە مێژووییەکانی کوردستان باس دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ڕوون کراوەتەوە کە کورد لە هەموو قۆناغەکانی مێژوودا لە خاکی کوردستاندا بووە، کە بنەچەی ناوی کورد لێیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو خەباتەی کە کراوە بە تایبەتی باس کراوە، لە کۆتاییدا باس لەوەکراوە، کە "ئێمە لێرەین دژی داگیرکاری و ستەم و تاڵانکردن و هەمیشە لێرە دەبین".




