هێزە ئەمنییەکانی ئێران توندوتیژی بەرامبەر هاوڵاتیان بەکاردەهێنن

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە زیاتر ٨٠ شاری ئێران بەردەوامی هەیە و ڕژێمی ئێران هەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دەدات.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران توندوتیژی بەرامبەر هاوڵاتیان بەکاردەهێنن

ناوەندی هەواڵ

 

 پاش کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن دەوریەی ئیرشادی ئێرانەوە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان دەستیپێکرد سەرەتای خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و پاشان تەشەنەی سەند بۆ شارەکانی دیکەی ئێران و حکومەت بە توندی هەوڵی بە گژداچوونەوەی هاوڵاتیان دەدات.

 

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامی هەیە و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان دەدەن، حکومەت چەندین ڕێکاری گرتوەتەبەر لەوانە: تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان دەگیرێن و تا ئێستاش بەو هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

 

بە پێی ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەی تۆڕی مافی مرۆڤی خەڵک لە تویتەر، ئەو هەواڵانەی لە مەریوانەوە گەیشتووە و ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەپێکراوە و  لە گەڕەکەکانی شارەکەدا بەدوای خۆپیشاندەراندا دەگەڕان و ماڵ بە ماڵ دەیانگرتن.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.