ناوەندی هەواڵ
ماوەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە، مووچەکان هی مانگی تەمموزو ئابەو ئێستا کە ١٠ ڕۆژی مانگی ئەیلوول تێپەڕیوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگەو هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنى موچە دیاری نەکردووە.
ڕابردوو، بەیانى ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلوول، فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکان، دادگاى سلێمانى و نەخۆشخانەى شار هەروەها مامۆستایان لە سلێمانی بایکۆتیى دەوامیان ڕاگەیاند.
فەرمانبەران و مامۆستایان ئاماژەیان بەوەکرد، لە بارودۆخێکى خراپدان و ناتوانن بەبێ مووچە دەوام بکەن و تا مووچەیان پێ نەدرێت بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنى دەوام.
هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیانیش بایکۆت ڕاگەیەندراوە.




