زوزاخ پاش کۆکردنەوەی ئامادەیە بۆ خواردن

زوزاخ گیایەکە لە کوێستانەکانی چیای ناوچەی کوڵپی شاری ئامەد گەشە دەکات، یەکێک لەو ژنانەی گیاکە کۆدەکەنەوە وتی "خەڵک دەتوانن ئەو گیایە وەک چارەسەری پزیشکی بەکاربهێنن و هەروەها دەتوانن بە فرۆشتنیان پارە پەیدا بکەن".

 

مەدینە ئامەد ئۆغلۆ

ئامەد-  زوزاخ گیایەکە لە کوێستانەکانی چیای ناوچەی کوڵپی سەر بە شاری ئامەد دەڕوێت و ڕەچەڵەکی ئەو گیایە بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە، خەڵکی ناوچەکە لە بەهاردا زوزاخ کۆدەکەنەوە و دەڵێن چەندین ساڵە بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز بەکاریدەهێنن.

 

"ژنان چەندین کاتژمێر کاردەکەن"

زوزاخ گیایەکی باریک و درێژە، بۆیە بە ئاسانی لەناو گیاکانی تردا دەناسرێتەوە، ژنان سەرەتا زوزاخەکان کۆدەکەنەوە و وردی دەکەن، پاشان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەیکوتنەوە.

 

یەکێک لە ژنەکان باسی لە چۆنیەتی دروستکردنی دەرمانی پزیشکی کرد لە زوزاخ و وتی: "چەندین کاتژمێر دەیکوتینەوە و پاشان لەسەر سینەیەک دایدەنێین بۆ وشکبوونەوە، دوای وشککردنەوەی لە جانتایەکی پلاستیکی دایدەنێن هەندێک کەس بۆ خواردن دەیانفرۆشن، زۆرێک لە فرۆشیارەکانی بازاڕ دێن بۆ ئێرە بۆ ئەوەی کۆیان بکاتەوە و دواتر لە بازاڕەکاندا بیفرۆشن چونکە ئەم گیا بۆ تەندروستی سودی لێدەبینرێت".

 

"ئێمە حەزمان لە تام و بۆنەکەیەتی"

خەیری پێی وتین کە زوزاخ لە ژەمەکاندا یاخود بە تەنها بۆ خواردن بەکار دێت: "دوای وشککردنەوەی دەیخەینە سەر هێلکەی کوڵاو و پەتاتە و سەوزەوات، وەک خەیار و تەماتە چونکە حەز لە تام و بۆنەکەی دەکەین، لەبەر ئەم هۆیە هەموو بەهارێک بۆ کۆکردنەوەی دەچین بۆ چیاکان".

 

ت.پ