بادەم، دوژمنی پەستانی خوێن و شەکرەیە

لە کۆندا میتۆدێکی ئاسانتری پزیشکی بۆ چارەسەری پەستانی خوێن و شەکرە بەکارهێنراوەکە ئەویش بریتییە لە خواردنی بادەم.

لە کۆندا میتۆدێکی ئاسانتری پزیشکی بۆ چارەسەری پەستانی خوێن و شەکرە  بەکارهێنراوەکە ئەویش بریتییە لە خواردنی بادەم.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشێکی زۆری خەڵکی بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و شەکرەیان ڕوو لە دەرمانی کیمیایی دەکەن، هەرچەندە ئەو دەرمانانە کۆنترۆڵی نەخۆشی دەکەن بۆ ماوەیەکی کاتی بەڵام زیانی لاوەکی هەیە و بەپێی کات دەبێتە هۆی نەخۆشی دیکە لە جەستەدا، ئەمە وای کردووە توێژەران ئەو چارەسەرە پزیشکییانە پێشنیار بکەن کە لە کۆندا باو بووە، بۆیە خواردنی بادەم بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و شەکرە پێشنیاری پزیشکانە لە بری بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی.

 

بادەم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، کالیسیۆم، فسفۆر، ئاسن، مەگنیسیۆم، پرۆتین، فایبەر، مەنگەنیز، ڕیبۆفلاڤین، زینک، سێلینیوم، مس و چەوری تەندروست، هەروەها چەندین ماددەی سودبەخشی دیکە، بەهۆی هەبوونی چەندین ماددەی خۆراکی سوودبەخش و ڤیتامینەکانییەوە دەتوانرێت لە نێوان ژەمە خۆراکییەکان بەکاربهێنرێت.

 

زیادبوونی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و نەخۆشیەکانی گورچیلە، بادەم یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن بەهۆی دەوڵەمەندی  بە ماددەی کانزایی پۆتاسیۆم.

 

بە ئاسایی هەر کەسێک پێویستی بە بەکارهێنانی ٤٧٠٠ ملم پۆتاسیۆم هەیە لە ڕۆژێکدا، هەروەها مەگنیسیۆم لە بادەمدا مەترسیەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و هەستیاریی ئەسۆلینی باشتر دەکات.

 

ت.پ