ڕاهێنان بە سەگەکان دەکرێت بۆ دۆزینەوەی توشبووانی کۆرۆنا

بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوان لە هەندێک ناوچەدا، زانایان توێژینەوە دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەی نوێ بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩-کۆرۆنا بۆنێکی تایبەتی هەیە و پێیان وایە ڕاهێنانی سەگەکان بۆ ناسینەوەی بۆنی ڤایرۆسەکە و دۆزینەوەی کەسانی توشبوو بە کۆرۆنا، دەتوانێت بەشداری بکات لە کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسەکە لەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانی زۆرە لە کاتێکدا ژیانی ئاسایی دەست پێدەکاتەوە.

 

ئەو زانایانەی کە توێژینەوەکە ئەنجام دەدەن تاقیکردنەوەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە سەگەکان توانیوویانە ٪٨٨ حاڵەتە ئەرێنیەکان بناسنەوە، واتە بۆ هەر ١٠٠ حاڵەتێک، سەگەکان توانیویانە ٨٨ کەسی توشبوو بە کۆرۆنا  بدۆزنەوە و تەنیا لە دۆزینەوەی ١٢ کەسدا سەرکەوتوو نەبوون.

سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە دەتوانێت ڕێگەبگرێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، بە دۆزینەوەی کەسانی توشبوو وەرگرتنی چارەسەر پێش گواستنەوەی بۆ کەسانی دیکە.

 

ت.پ