کنگر، ڕووەکی ناوچە شاخاوییەکانە

کنگر گیایەکە گەڵا دڕکاوییەکانی بۆ پارێزگاری لە گیایەکە دەردەچن، ئەم ڕووەکە چەندین تایبەتمەندی نەزانراوی سودبەخشی بۆ لەش هەیە، لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران و بەتایبەتی لە چیاکانی زاگرۆس بەشێوەیەکی بەرچاو بوونی هەیە.

کنگر گیایەکە گەڵا دڕکاوییەکانی بۆ پارێزگاری لە گیایەکە دەردەچن، ئەم ڕووەکە چەندین تایبەتمەندی نەزانراوی سودبەخشی بۆ لەش هەیە، لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران و بەتایبەتی لە چیاکانی زاگرۆس بەشێوەیەکی بەرچاو بوونی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

کنگر ڕووەکێکە لە چیاکان بەشێوەیەکی خۆڕسک گەشە دەکات، گەڵاکانی دڕکاوییە و قەدەکانی ئەستوورە، لە میسری کۆن و یۆناندا ئەم ڕووەکە بەهۆی ڕۆڵی لە یارمەتیدانی هەرسکردنی خۆراکدا سوودیان لێبینیووە و لە سەدەی ١٦دا لە ئەوروپا یەکێک بووە لە بەناوبانگترین ئەو سەوزانەی کە لەلایەن خانەدانەکانەوە بەکارهێنراوە.

 

ئەم ڕووەک لە بەهاردا گەشە دەکات و بە سوودە بۆ نەخۆشی شەکرە، جگەر، پاککردنەوەی ڕیخۆڵە و پێست، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڤیتامین K، ترشی فۆلیک، مەگنسیۆم، کالسیۆم، پۆتاسیۆم، زینک، مس، فایبەر و پرۆتین، بە شێوەی کاڵ و کوڵاو دەتوانرێت سودی لێببینرێت.

 

تایبەتمەندییە بێ هاوتاکانی کنگر

ڕووەکی کنگر مسی تێدایە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی خانە سوورەکانی خوێن و یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی دەدات، هەروەها کنگر زۆر بەسوودە بۆ یارمەتیدانی جگەر و وا دەکات جگەر بەشێوەیەکی باشتر خانە ژەهراوییەکان تێکبشکێنێت، ئەم گیا یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی شەکرە، فلاڤۆنۆئید لەم ڕووەکەدا دەبێتە هۆی شەڕکردن لەگەڵ کۆلیسترۆڵی بەرزی خوێندا و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات.

 

کنگر مادەی سیلیمارنی تێدایە، کە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات، هەروەها ترشی کافاییکی تێدایە کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جگەر بەکارهێنراوە و دەبێتە دەرکردنی ژەهری زیادەی جگەر.

 

گەڵاکانی ئەم ڕووەکە تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەبێتە هۆی میزکردنێکی زۆر لە لەشدا و گورچیلەکان پاکدەکاتەوە و چالاکی دەکات، هەروەها چای گیایی کنگر بۆ چارەسەری ئازاری دەمارەکانی لەش، ئازاری جومگە، هەوکردنی جومگە و ڕۆماتیزمە بەکاردەهێنرێت.

 

کنگر ماددەی ڕیشاڵی تێدایە

ڕووەکی کنگر مادەی ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی کەمکرنەوەی ئارەزووی خواردن دەدات، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، یارمەتی باشترکردنی هەرسی خواردن دەدات، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکدنی گەدە و کۆئەندامی هەرس، ئەم ڕووەکە دژی چەورییە بەرزەکانی خوێن بەکاردەهێنرێت، هەروەها بۆ بەهێزکردنی دڵ و نەهێشتنی نەخۆشی دڵ کاریگەرە.

 

کنگر جۆرێک لە نیشاستەی تێدایە کە یارمەتی ڕیخۆڵە دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهری زیادە، بەهۆی هەبوونی پۆتاسیۆمەوە یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن لە لەشدا دەدات.

 

ت.پ