زۆری کاتژمێرەکانی کارکردن، ساڵانە ٧٤٥ هەزار کەس دەکوژێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، کاتژمێری کارکردنی درێژ ساڵانە سەدان هەزار کەس دەکوژێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، کاتژمێری کارکردنی درێژ ساڵانە سەدان هەزار کەس دەکوژێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە کارکردن بۆ ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژێکدا زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی مردنی، بە پێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبێت ٨ کاتژمێر کار بکرێت لەو ماوەی زیاتر بێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کەسەکە.

 

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ساڵی ٢٠١٦دا دەرکەوتووە ٧٤٥ هەزار کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە کە توشی جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی دڵ بوون.

بە پێی ئەنجامی ڕاپۆرتەکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەهۆی زۆری کارکردنەوە گیان لەدەستدەدەن لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژئاوایدا نیشتەجێن.

 

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کارکردن لە ٥٥ کاتژمێر زیاتر بێت لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشیەکانی دڵ و مێشک کە لە ٪٣٥ مەترسی لەسەر کەسەکە دروست دەکات و لە ٪١٧ دەبێتە هۆی مردنی، بۆیە دەبێت کارکردن لە هەفتەیەکدا ٣٥ -٤٠ کاتژمێر بێت.

 

توێژینەوەکە لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO ئەنجام دراوە دەرکەتووە زۆرتری ئەو کەسانەی ئەنجامەکەیان تێدا دەرکەوتووە پیاوانی بەتەمەن و تەمەن مامناوەندی بوون، دەرکەوتنی کاریگەری زۆر کارکردن لە ماوەی کورتدا دەرناکەوێت بەڵکوو هەندێک کات، زیاتر لە ١٠ ساڵ دەخایەنێت تا کاریگەرییەکان دەربکەون لەسەر کەسەکە.

 

ت.پ