نۆ چارەسەر لە کاتی ماندوویەتی درێژخایەن

لەکاتی کاری بەردەوام و ڕۆژانەدا، زۆرجار بەهۆی ماندوویەتی و شەکەتی یاخود تێکچوونی سیستمی خواردن، هاوڵاتیان تووشی ماندوویەتی درێژخایەن دەبنەوە، زۆرینەی جارەکانیش دەتواندرێت لە ڕێگای جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێنماییەوە ئەو شەکەتییە تەواو ببێت.

 

وەرزش نەکردن

وەرزش هۆکارێکە بۆ چالاکبوونی لەش و بەهێزبوونی بەرگری، بەڵام لە کاتێدا بەردەوام لە جیاتی وەرزشکردن کاتەکان بە پشوودان بەفیڕۆ بدرێت، جەستە جوڵەی نەبێت، کەسەکە هەست بە ماندوویەتی بەردەوام دەکات، لەبەرەوە وەرزشکردن یەکێکە لە هەڵبژاردە باشەکان لەکاتی تووشبوون بە ماندوویەتی بەردەوام.

 

خواردنی نا تەندروست

 لە کاتی بەردەوام کاکردکرندا، زۆرجار کەسەکان پەنادەبە بەر خواردنە ناتەندروست و خواردنە خێراکان، کە زۆر بە پەلە دەخورێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستمی خواردن و کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە چەورییە نا تەندروستەکان لە لەشدا.

لەبەرامبەردا پسپۆڕان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن، کە گرنگی زۆر بە خواردنی میوە و سەوزە بدەن، هەروەها ماسی زۆر بخۆن چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣، گرنگی زۆریش بەو خواردنانە بدەن کە ماددەی ڕیشاڵییان زۆر تێدایە.

 

نەخواردنەوەی ئاو

ڕۆژانە لەشی هەر مرۆڤێکی ئاسایی بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە ١٠ پەرداخ ئاو هەیە، لە کاتی نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لەش هەست بە ماندوویەتی زیاتر دەکات، چونکە ڕۆژانە لەش بڕی لیتر و نیوێک ئاو بەکاردەهێنێت، ئەگەر ئەو بڕە پێویستەی ئاو نەخورێتەوە، ئەوا لەش تووشی وشکبوونەوە دەبێت.

بۆ ئەوەی لەش تەندروستبێت دەبێت ڕۆژانە ١٠ پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

کەمی ڤیتامین D

ڤیتامین " دی " زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی بەرگری و پاراستنی تەندروستی, ڤیتامینێکە لە جەستەماندا هەیە، بەڵام تا تیشکی خۆرنەبێت ئەوا ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت.

کەمی ڤیتامین دی هەست بە ماندوویەتی زیاد دەکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ڤیتامین D، پێشنیاز دەکرێت ماسی بخورێت.

 

کەمی ئاسن و مەگنیسیۆم

کەمی ئاسن و مەگنیسیۆم، بە یەکێک لە هۆکارەکانی ماندوویەتی درێژخایەن دادەندرێت، کە لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا بەهۆی خواردنەوەی چای زۆرەوە لە کەسکەدا دروستدەبێت، کە ئاسنی لەش لەناو دەبات.

هەروەها کەمی مەگنیسیۆم، دەبێتە هۆی هەستکردنی بە هیلاکی و بێزاری بەردەوام، بۆ ڕزگاربوونیش لەم دۆخە، خواردنی چوکلێت، فاسۆلیای سپی و نیسکە یەکێکە لە پێشنیارە باشەکان.

نەخەوتن

نەخەوتن، یاخود زۆر خەوتن، هیلاکی جەستەن، بۆ ئەوەی خەوێکی تەندروست هەبیت، پێویست ناکات ١٤ کاتژمێر بخەویت، یاخود خەوتن کەمتر لە ٦ بۆ ٨ کاتژمێر، لەش بێهێز دەکات، ئەوەی پێویستە خەوتنە بەشێوەیەکی ئارام و بێدەنگ، تا لەش وزەیەکی تەواو وەربگرێت و پشوویەکی تەواویش بدات.

مانەوە لەنێوان کەسانی نەرێنی

ژیان لەگەڵ کەسانی نەرێنی بەبەردەوامی، وادەکات مرۆڤەکان زۆرینەی کات هەست بە بێزاری و دوودڵی بکەن، چونکە بەردەوام وزەی نەرێنییان پێدەبەخشن، بۆیە دوور کەوتنەوە لە کەسانی نەرێنی هەستی دڵخۆشبوون و چالاکییەکی زیاتر دەبەخشێت.  

 

خەوتن لە جێگایەکی خراپ

خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ لە هەما جێگادا، بۆ نمونە زیاتر لە ١٠ ساڵ هەستی بێزاری و تێرخەونەبوون دروست دەکات، وا دەکات زوو لە خەو داببڕێیت و بە درێژایی ڕۆژەکە خەواڵو بیت و باوێشک بدەیت، بۆیە گرنگ نییە لە کوێ دەخەویت، بەڵکو گرنگە خەوێکی ئارام و ئاسوودەت هەبێت.

 

کەم بەرکەوتنی ڕووناکی سروشتی

بەردەوام مانەوە لە ئۆفیس و نوسینگەکاندا، لەبەر هەوای فێنککەرەوەکان و دوور لە ڕووناکی سروشتی، خەمۆکی و بێزاری بۆ مرۆڤ دەهێنێت.

بۆیە بەردەوام پسپۆڕان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن تا بچنە دەرەوە و هەوای پاک هەڵبمژن و ڕووناکی سروشتی بەریانبکەوێت.