منداڵانی ئەفریقا ساڵانە بە هۆی مەلاریاوە گیان لەدەستدەدەن

لەگەڵ ئەوەی مەلاریا نەخۆشییەکی کوشندەیە بە هۆی مشەخۆرێکەوە توشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لێکۆڵەران و پزیشکان بەردەوام بە دوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان، دوایین هەوڵیشیان دروستکردنی ڤاکسینێکە بەناوی R21 / Matrx – M کە دەرەنجامی باشی تۆمار کردووە.

لەگەڵ ئەوەی مەلاریا نەخۆشییەکی کوشندەیە بە هۆی مشەخۆرێکەوە توشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لێکۆڵەران و پزیشکان بەردەوام بە دوای چارەسەری نوێدا دەگەڕێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان، دوایین هەوڵیشیان دروستکردنی ڤاکسینێکە بەناوی R21 / Matrx – M کە دەرەنجامی باشی تۆمار کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

زانکۆی ئۆکسفۆرد گەشەی بە ڤاکسینی نوێی مەلاریا داوە، توێژەران دەیان ساڵە لێکۆڵینەوە لە ڤاکسینی مەلاریا دەکەن، ٪٧٧ لە تاقیکردنەوەکاندا سەلمێنراوە ڤاکسینی مەلاریا بە جۆرێک بەهێز و پێشکەوتووە پێشبینی ئەوە دەکرێت هێزێکی شاراوەی تێدابێت کە ڕووبەڕووی یەکێک لە کوشندەترین نەخۆشیەکانی هەوکردن ببێتەوە لە جیهاندا.

 

مەلاریا نەخۆشیەکە بە هۆی مشەخۆری پلاسمۆدیۆمەوە دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی گازگرتنی مێشولەی ئەنۆفێڵس، بە پێی ڕاپۆرتی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩، ٢٢٩ ملیۆن حاڵەتی توشبوون و ٤٠٩ حاڵەتی مردن تۆمار کراوە، نزیکەی لە ٪٩٤ توشبوون و مردن لە وڵاتی ئەفریقا تۆمارکراوە، ٪٦٧ی مردووەکانیش لەنێوان منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ بوون.

 

پەرەپێدانی ڤاکسینی مەلاریا و دڵنیابوون لە دەرەنجامەکەی کارێکی قورسە، بەرزترین ڕێژەی سەرکەوتن لە ڤاکسینی مەلاریا لە ٪٥٥.٨ بووە.

 

ئەو ڤاکسینەی نوێیەی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ناسراوە بە R21/Matrx - M "، ئامانجی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییە "WHO"، کاریگەری لە ٪٧٥ بخاتە سەر نەخۆشی مەلاریا و تا ساڵی ٢٠٣٠ کاریگەریەکانی بەردەوام بێت و سەرکەوتوو بێت دژ بەو نەخۆشیە.

ڤاکسینە نوێیەکە لە پەیمانگای تەندروستی (IRSS) لە بورکینا فاسۆ تاقیکراوەتەوە لەسەر ٤٥٠ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٧ مانگدا بووو، سێیەکی منداڵەکان برێکی کەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرت، بەشێکی دیکەیان بڕێکی زیاتریان وەرگرت، بەشی کۆتای لەگەڵ ئەم ڤاکسینە ڤاکسینی دژە ڕەبۆشیان پێدرابوو.

کوتانەکان لە سەرەتای مانگی ئایار/٥ی ٢٠١٩ و سەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٩ لەسەر منداڵەکان دەستیپێکردووە، واتە پێش وەرزی مەلاریا.

 

دەرەنجامی ڤاکسینەکە لە دوای ١٢ مانگ لە کوتانی منداڵەکان، لە ٪٧٧ سەرکەتوو بوو لەو منداڵانەی ژەمە زۆرەکەیان پێدرابوو، لە ٪٧١ سەرکەوتوو بوو لەو منداڵانەی ڕێژە کەمەکەیان پێدرابوو، هەروەها هیچ ڕووداوێکی مردن و مەترسیدار لە منداڵەکاندا دەرنەکەوتبوو.

 

هالیدۆ تینتۆ، پڕۆفیسۆری بواری زیندەوەرانی مشەخۆر، باسی لەوەکرد چاوەڕێ دەکەن ڤاکسینەکە دەرەنجامی باشتری هەبێت و چارەسەری ڕێژەیەکی زیاتری هاوڵاتیان بکات، لە ئێستاشدادا لێکۆڵەران دەیانەوێت تاقی کردنەوەی دیکە بکەن بۆ ٤٨٠٠ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ٣٦ مانگدایە، لە نێوان چوار وڵاتی ئەفریقا.

 

شارلماگن ئۆدراگۆ وەزیری تەندروستی بورکینا فاسۆ، دەڵێت: "مەلاریا یەکێکە لەو نەخۆشییانەی زۆرترین منداڵ پێی دەمرێت لە ئەفریقا، بەڵام ئەم داتایانە ئەوە نیشاندەدەن کە پێدانی ڤاکسینی مەلاریا سودی زۆرە بۆ ڕزگار بوونی ژیانی چەندین منداڵ".

 

ت.پ