کەمبوونەوەی مامان ژیانی ملیۆنان ژن و منداڵ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
ساڵانه به ملیۆنان ژن و منداڵی ساوا گیان لەدەستدەدەن و تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه به‌هۆی دابین نه‌كردنی پێداویستیه‌كانی ژنانی دووگیان و نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی گونجاو له مامانی كارامه.
ناوەندی هەواڵ
به پێ ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی ساڵی ٢٠٢١ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و سندوقی دانیشتوانی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی مامانه‌كان لە ٥ی ئایار/٥ ڕۆژی جیهانی ماماندا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە جیهان ڕووبه‌ڕووی كه‌مبوونی ژماره‌ی مامانه‌كان به رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ بووەته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری سندوقی دانیشتوان سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتالیا كانیم دهڵلێت: ئه‌م ڕاپۆرته زه‌نگێکی مەترسیدارە، جیهان ده‌ستبه‌جێ پێویستی به ١.١ مليۆن كارمه‌ندی ته‌ندروستی زانا له بواری چاودێری دایكان و منداڵانی ساوا هەیە. ٨٠٪ی ئه‌م ژماره‌یەش ده‌بێت مامان بن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا تیشكخراوه سه‌ر دابینكردنی كارمه‌ندان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له ١٩٤ وڵات‌دا، ئاماژە بەوەش کراوە كه گه‌وره‌ترین كێشه كه‌مبوونی ژماره‌ی مامانه‌كانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له وڵاتان گرنگی به ته‌ندروستی ژنان و تایبه‌ت ژنی دووگیان ناده‌ن. دواتر گرنگی با كاری مامانی ناده‌ن له كاتێكدا كه ژنان رێژه‌ی ٪٩٣ له كاری مامانی پێكده‌هێنن و ٨٩٪ له كاری پەرستاری پێكدەهێنن.
ڕاپۆرته‌كه باس لەوەدەکات په‌تای كۆرۆنا كێشه‌كه‌ی قوڵتر كردووه‌تەوە و بووەته هۆی دابین نه‌كردنی پیداویستی ته‌ندروستی بۆ ژنان و منداڵانی تازه له‌دایکبوو، هەروەها بەهۆی قه‌یرانی نه‌خۆشخانه‌كان له کەمبوونەوەی ژماره‌ی كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستیدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامانه‌كان به‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی دابه‌ش كراون. هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانی وڵاتانه‌وه پیشه‌ی مامانی وه‌كو كارێكی ژنانه سه‌یر ده‌كه‌ن به‌و هۆییه‌وه گرنگییه‌كی باشی پێ‌نادرێت.
جێی ئاماژه‌یه كاركردن وه‌كو پیشه‌ی مامانی له زۆربه‌ی وڵاته‌كان ته‌نیا پروسه‌ی منداڵبوون نییه، به‌ڵكو چاودێری ته‌ندروستی بۆ ژنان ده‌كه‌ن له پێش و دوای منداڵبوون، رێکخستنی كاری خێزانی و ڕێنماییدان به گه‌نجان و هه‌رزه‌كارانیش ئەرکی پیشەی مامانییە.
ت.پ