ڕووەکی مێلیسای بۆندار بە تایبەتمەندی پزیشکی

ناوی زانستی ئەم ڕووەکە مێلیسایە بەهۆی تایبەتمەندی بۆن خۆشییەوە پێی دەوترێت هەنگوین و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنان، چونکە هەنگەکان زۆر حەزیان بە گوڵی سپی و بچووکی ئەم ڕووەکە هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم ڕووەکە بۆنێکی خۆشی هەیە و گیاییە، ڕووەکێکی هەمیشەییە و لقوپۆپی زۆری هەیە، ئەستوورە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٠ بۆ ٨٠ سم و بەرزتریش دەبێتەوە.

 

ئەم ڕووەکە زۆر بەسوودە و لە خێزانی نەعنایە و تایبەتمەندی پزیشکی هەیە، شوێنی ژیانی سەرەکی ئەم ڕووەکە ناوچە فراوانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ئێستادا ئەم ڕووەکانە بۆ مەبەستی پزیشکی و جوانکاری و خواردن لە کێڵگەکاندا دەچێنرێت.

 

ڕووەکی مێلیسا لە وەرزی هاویندا لە نێوان مانگەکانی ٧ و ٨ دا گوڵ دەگرێت، گوڵەکانی لە سەرەتادا ڕەنگیان زەردێکی کاڵە و دواتر سپی و دواتریش بۆ مۆر دەگۆڕێت.

ئاوی پاڵێوراوی ئەم ڕووەکە بۆنێکی خۆشی هەیە و خواردنەوەیەکی تەندروستە، دەکرێت ببێتە جێگرەوەی خواردنەوە گازییەکان کە زیان بە لەش دەگەیەنن.

 

تایبەتمەندییەکانی ڕووەکی مێلیسا

بۆ نەخۆشییەکانی منداڵانی تەمەن٠- ٤ مانگ سودی لێدەبینرێت، ئەم ڕووەکە تایبەتمەندی ئارامکەرەوە و هێورکەرەوەی هەیە، زۆر کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری منداڵانی تازە لەدایکبوو.

توێژینەوەکان دەریانخستووە تایبەتمەندی دابەزاندنی کێشی هەیە، گیراوەی ئەم گیایە چالاکی پرۆتینەکان کەمدەکاتەوە کە چەوری بەرهەمدەهێنن، هەروەها بەسوودە بۆ ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ، بۆ پێستیش زۆر سوودبەخشە و لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەیپارێزێت.

 

نەخۆشییەکانی جگەر کە بەهۆی بەرزی چەوری خوێن و شەکرەی بەرزەوە دروستدەبێت، ڕووەکی مێلیسا ئەو ئەنزیمانە چالاک دەکات کە ترشە چەورییەکان تێکدەشکێنێت و یارمەتی چارەسەری نەخۆشی جگەر دەدات.

 

کاریگەرە لە کەمکردنەوەی چالاکی خانە سپیەکانی خوێن و یارمەتی سیتۆکینەکان دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئیلتهابی لەش.

تایبەتمەندی دژە دڵەڕاوکێ و دژە خەمۆکی هەیە به هۆی تایبەتمەندییەکانیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و باشکردنی میزاج.

 

بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی سودی لێدەبینرێت، ئەم گیا زۆر کاریگەرە لە چارەسەرکردنی بێخەوی ژنان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانەدا .

ڕۆنە ڕووەکیەکەی کاریگەری دژە میکرۆبی هەیە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی کەڕوو و بەکتریا، ترشی ڕۆزمارینیک و سیترال لەم ڕووەکەدا شەڕی گەشەکردنی گیایی دەکەن.

 

هەروەها بۆ نەهێشتنی شێرپەنجەی کۆڵۆن کاریگەرە، ئەم ڕووەکە ڕێگەدەگرێت لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە لەشدا و سوڕی خانەیی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان ڕادەگرێت، رێگری لە گەشەکردنی ئەو خوێنبەرانە دەکات کە لەسەر گرێی شێرپەنجە خواردن دەخۆن، رێگری لە گەشەی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات.

 

بیرگەی مێشک بەهێز دەکات، وا لە مێشک دەکات کارەکانی ڕابپەڕێنێت، ئەم ڕووەکە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی وەک: زەهایمەر و خڵەفاندا کاریگەرە و یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشییانە.

 

ت.پ