ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ئێڤن بڵاوبوەتەوە

سەرەڕای جیهانگیری کوتان دژی ڤایرۆسی کۆڤید - ١٩، ئێران بەهۆی بێباکی لە لایەن حکوومەتەوە بەردەوامە لە قوربانیدان .

سەرەڕای جیهانگیری کوتان دژی ڤایرۆسی کۆڤید - ١٩، ئێران بەهۆی بێباکی لە لایەن حکوومەتەوە بەردەوامە لە قوربانیدان .

ناوەندی هەواڵ

 

خراپی هەڵوێستی حکومەتی ئێران لە دژی کوتان، بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی زیندانییەکان بەردەوامن لە ململانێ لەگەڵ ڤایرۆسەکە، لە بەندیخانەکان چاودێری پزیشکی نییەو تووشبووەکان لەگەڵ زیندانیەکانی تر دوور ناخرێنەوە.

 

بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، زیندانیانی سیاسی لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤن، کە لە ناویاندا ناهید تەغیوی، مەریەم سەمغانی و موژگان کاڤۆسی هەیە، تووشی نەخۆشی دڵ بوون.

 

ناهید تەغیوی و مریەم سەمغانی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤن دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ بوو گوازرانەوە بۆ کەرەنتینەکردن، سەرەڕای بارودۆخی نالەبار و مەترسیداری ئەو دوو زیندانییە، بەڵام هیچ کردەوەیەک لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە نەگیراوەتەبەر بۆ ئەوەی مۆڵەتیان پێبدرێت.

 

هاوکات، ڕۆژی ٢١ی تەمموز موژگان کاڤۆسی، زیندانیی کورد کە لە زیندانی ئێڤن زیندانیکراوە، بەهۆی دۆخی جەستەیی سەختەوە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ مۆڵەت بۆ چارەسەریی، ڕەوانە کرا.