خواردنی خۆراکی ڕووەکی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمدەکاتەوە

لە سەرجەم تەمەنەکاندا، خواردنی خۆراکی ڕووەکی لەوانەیە مەترسی لێدانی دڵ و جۆرەکانی تری نەخۆشی دڵ و دەمارەکان کەم بکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوو توێژینەوە لە ڕۆژنامەی کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکادا بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لە  توێژینەوەکان دەریخستووە خواردنی خۆراکی ڕووەکی لە تەمەنی گەنجیدا مەترسی بۆ جەڵتەی دڵ و چەندین حاڵەتی تری دڵ و دەمارەکان لە تەمەنی ناوەڕاستدا کەمدەکاتەوە.

 

توێژینەوەی دووەم دەریخستووە، خواردنی ڕووەکی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و مەترسی نەخۆشی دڵ لە ژناندا کەم دەکاتەوە، لە کاتێکدا توێژینەوەکە زیاتر گرنگی خواردنی میوە و سەوزە دەردەخات، بەڵام ئەوە پێشنیاز ناکات ڕووەکخۆریی توند بکرێت بۆ سەلامەتی دڵ.

 

خەڵکی دەتوانن ئەو خۆراکە ڕووەکییانەی کە زۆرتر سروشتیین بەکاربهێنن، وەک لەو خواردنانەی ماددەی پارێزەری تێدا بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت سیستمی خۆراکی هەمەجۆر بەکاربهێنرێت وەک: بەرهەمی ئاژەڵی، گۆشتی ئاژەڵی سورەوەکراو بێ ڕۆن، هێلکە و شیرەمەنی کەم چەوری.

 

ت.پ