منداڵان دوای ٦ ڕۆژ لە توشبوون بە کۆرۆنا چاک دەبنەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکان دەرکەوتووە کە منداڵان دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بە ٦ ڕۆژ چاک دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەیThe Lancet Child and Adolescent Health لە توێژینەوەیەکی بەرفراوانی لێکۆڵەرە بەریتانییەکان لەسەر منداڵانی توشبوو بە کۆڤید-١٩ هاتووە کە منداڵان دوای ٦ ڕۆژ لە توشبوون بە ڤایرۆسەکەوە چاکدەبنەوە، داتاکان لە سەردەمی کۆڤید ١٩دا لەنێوان ١٧٣٤ منداڵ لە تەمەنی ٥-١٧ ساڵدا کراوە، دەرئەنجامەکانیش ئەرێنی بوون.

 

بە گشتی توشبووەکان سێ نیشانەی باوی ماندووبوون، سەرئێشە و لەدەستدانی تام و بۆنیان تێدا دەرکەوتووە، ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە نیشانەکانی نەخۆشییان لە دوای چوار هەفتە هەبووە ٤.٤ کەس بوون.

 

بە وتەی پزیشکەکان حاڵەتێکی دەگمەنە کە منداڵان لەدوای چوار هەفتەوە نیشانەی نەخۆشییەکان تێدا مابێتەوە، هەر لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە لە دوای هەشت هەفتە دەرکەوتنی نیشانەکان کەمترە لە ٪٢.

 

ت.پ