تەندروستی عێراق رێكاری بە پەلەو توندتر دەگرێتەبەر

بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ئێستای كۆرۆناوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایدەکات، رێكاری بەپەلەو توندتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەگیرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە رایگەیاند، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسەکە شەوی ڕابردوو بووەو تێیدا هانی موسا، جێگری وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی تەندروستی لەوەزارەت و نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری ودەستەی حەشدی شەعبی بەشداربوون، لە كۆبونەوەكەدا داواكراوە پێداچوونەوە بەپلانەكانی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی پەتاكەدا بكرێتەوە.

 

باس لەوەشكراوە، ئامادەبووانی كۆبونەوەكە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بەپەلە رێوشوێنی توند بۆ رووبەڕوونەوەی پەتای كۆرۆنا بگرنەبەر تا رێگری لە تەشەنەكردنی بكەن.

 

ئەو كۆبونەوەیە دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان لەسەر ئاستی عێراق مەترسی دروستكردووە و جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمار کراوە.