کارگەی دروستکردنی ئۆکسجین لە هەڵەبجە کرایەوە

ڕێکخراوی iom کارگەیەکی دروستکردنی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە کردەوە.

ڕێکخراوی iom کارگەیەکی دروستکردنی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە کردەوە.

هەڵەبجە

 

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکخراوی iom کارگەیەکی دروستکردنی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کردەوە، لەوبارەیەوە ژاڵە ئاسۆ، سەرپەرشتیاری پرۆژە ئەندازیارییەکانی ڕێکخراوی iom ، تایبەت بە ئاژانسی ژنها ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان ئەمساڵ لەناو هەڵەبجەدا کاردەکەن، هەروەها چەندین پرۆژەیان بۆ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێکردووە.

ژاڵە وتیشی: یەکێک لە گرنگترین پرۆژەکان دانان و دروستکردنی ئۆکسجینە بۆ نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، هەروەها  بینای نەخۆشخانەی قەستەرەیان دروستکردووە و ئامێری هەناسەدانی دەستکردیان تەرخانکردووە، ئەمە جگە لە پرۆژە ئاودێری و کشتوکاڵییەکان لە هەڵەبجەدا، ناوبراو باسیشی لەوەکرد سەرقاڵی دروستکردنی سەنتەری ئۆتیزمن لە پارێزگای هەڵەبجە.

 

دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەزوور، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا  سوپاسی ڕێکخراوی iom کرد و تێیدا پرۆژەکەی بە گرنگ ناوزەند کرد، چونکە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی چۆن پێویستیان بە خۆراک و ئاوە، بەو ڕادەیەش پێویستیان بە ئۆکسجینە.

 

لە ئێستادا ڕێکخراوی iom جگە لە کەرتی تەندروستی، لە کەرتی کشتوکاڵی، کلتوری، ئابوری و هەلی کاری گەنجان لە هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان پرۆژەکانی بەگەڕخستووە.

 

ت.پ