پاڵەوانانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دەکرێنە ئایکۆن

ژمارەیەک پزیشک، پەرستار و کارمەندی تەندروستی کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ماندوو نەناسانە کاریان کردووە، دەکرێنە بوکی باڕبی تا هەمیشە ئەو پاڵەوانانە لە یادی منداڵاندا بمێنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک ژنی پاڵەوان کە لە وڵاتە جیاوازەکان و ڕەنگ و تەمەنی جیاوازدان و بەردەوام ماندوو نەناسانە کاریان کردووە، هەوڵی ڕزگارکردنی گیانی هاوڵاتیانیان داوە، نەک تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئێستا بوونەتە پاڵەوان و سوپاسیان دەکرێت، بەڵکو بوکەڵەی هاوشێوەیان بۆ دروستکراوە، تا لە یادی منداڵانیشدا بمێننەوە.

 

کۆمپانیای ماتێل تایبەت بە دروستکردنی بوکەڵەکان هەستاوە بە دروستکردنی ئەو بوکەڵانە، یەکێک لەوانەش پزیشک چیکا سیتس ئەۆروای تەمەن ٢٧ ساڵی کەنەدییە، کە بەردەوام هۆشیاری تەندروستی بڵاودەکردەووە.

 

زانای بەڕازیلی جاکلین گۆز دوگیسی ٣٢ ساڵ، یەکێکی دیکەیە لەو ژنانەی کە بوکەڵەی هاوشێوەی بۆ دروستکراوە، کە بەردەوام لە تاقیگە شیکارییەکاندا بۆ ڤایۆرسی کۆڤید ١٩ شیکردنەوەی ئەنجامداوە.

 

پەرستاری ئەمریکی ئێمی ئوسولیڤانی تەمەنی ٥٨ ساڵ، ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکادا کار دەکات، هەروەها پزیشک ئۆدری سوو کرۆز کە بە ڕەگەز ئاسیاییە، ئەویش بە هەمان شێوە بوکەڵەی باڕبی هاوشێوەی بۆ دروستکراوە.

یەکێکی دیکە لەو کەسانەی کە بوکەڵەی باڕبیان بۆ دروستکراوە، پزیشک کێربی وایتە، کە توانیوویەتی ناسناوی پاڵەوانی ساڵ لە ئوستوڕالیا بەدەستبهێنێت.

 

زانای جیهانی سارا گیلبێرتی تەمەن ٥٩ ساڵ، کە مەدالیای شاهانەی پێبەخشراوە بەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ کاری لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆڕد "ئەسترازێنێکا" کردووە.

ت.پ