"پێویستە بە زمانی دایک هەڵمەتی دەرزیلێدان دەست پێبکرێت"

لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوەکانی شاری ئامەد، توشبوون بە کۆرۆناش گەشتووەتە لوتکەی چوارەم، لە نەخۆشخانەدا جێگە نەماوە، بەڕێوەبەری ژووری پزیشکانی ئامەد، بانگەوازی بۆ وەزارەتی تەندروستی دەکات کە هەڵمەتی دەرزیلێدان دەستپێبکەن.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

ئامەد- کاتێک لە سەرانسەری جیهاندا ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بڵاوبووەوە، ئەو وڵاتانەی کە پێکوتەیان بەکارهێنا دۆخیان باشتر بوو، لە تورکیاشدا حاڵەتەکانی توشبوون ڕوو لەزیاد دەکەن، لەبەر نەبوونی پێکوتەش ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەری نەرێنی دروستدەکات لەسەر کۆمەڵگە، لە پارێزگا کوردییەکانی وەک ئامەد، سێرت، ئیلح و چەولیک بەهۆی پێشگرتن لە پێکوتان ژمارەی حاڵەتەکان زۆر زیادی کردووە، هەروەها لە سیستمی تەندروستیدا کێشەی زۆر مەترسیدار هەیە، لە ئامەد رۆژانە دوو هەزار کەس تووشدەبن. ئەو نەخۆشانەی کە جێگەی چارەسەریی نابینن لە بەشی فریاکەوتن چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 

"شارەکە لە چوارەم دژوارترین شەپۆلدا ژیان دەکات"

چاغلا ئێزجی، ئەندامی بەڕێوەبەری ژووری پزیشکیی ئامەد، ئاماژەی بەوەدا، گەل لێدانی دەرزی بە دەرمانێکی زیانبەخش دەبینن و پێیان وابوو نەخۆشییەکە نەماوە، ئامەد بە یەکێک لە ڕۆژە سەختەکانیدا تێدەپەڕێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەگەر کۆنترۆڵیش نەکرێت کاریگەری گەورەی لەسەر هاوڵاتیان دەبێت.

 

هەروەها وتیشی: ڕۆژانە ٢٠٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار دەکرێت، زیاتر لە ٣٠٠ توشبوو لە نەخۆشخانەدا چارەسەر وەردەگرن، بەڵام نەخۆشی زۆرتر هەیە کە لە نەخۆشخانەکانی دیکەدا خەوێنراون، ناچاریشن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتندا چارەسەر وەربگرن، چونکە نەخۆشخانەکان پڕ بوون و بەشی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا نەماوە.

 

"پێویستە بە زمانی دایک باس لە گرنگی دەرزیلێدان بکرێت"

چاغلا باسی لەوەشکرد کە پێویستە بە زمانی دایک گرنگی دەرزیلێدان بۆ هاوڵاتیان روونبکرێتەوە، لە هەرێمەکەی ئێمەدا کێشەیان لەگەڵ دەرزیلێداندا هەیە، ئامارەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەردەگیرێن، ئامەد لە ئیستادا لە دوای ئەستەنبوڵەوەیە بۆ تووشبوون بە کۆرۆنا، دەشبێت لە هەرێمەکاندا بە زمانی دایک باس لە گرنگی، بایەخ و کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکان بکرێت.

 

ت.پ