پەیکەرێک لە ئۆسلۆ: هێزی ژن لە سێبەری شێرپەنجەدا

پەیکەرەکە ناوی "سیسیلی"یە، یەکەم مۆنۆمێنتی گشتییە لە جیهاندا بۆ ژنێک کە بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووەوە "مێتاستاتیک" دەژی.

ناوەندی هەواڵ

 

شەقامە قەرەباڵغەکان و پارکەکان و مەیدانەکان زۆرجار پڕن لە پەیکەری ئەو پیاوانەی کە لە جەنگەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، سەرۆکی دەوڵەتان، کەسایەتییە مێژووییەکان، ئەم پەیکەرە برۆنزییەی ژنێک لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ناوەندی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دانراوە، ڕۆژانە هەزاران کەس کە بەلایدا تێدەپەڕن نەک تەنها هونەر، بەڵکو ژیان و مردن و بینینی جەستەی ژنیان بیردەخرێتەوە، پەیکەرەکە وەک سیمبولێکی بەهێز بۆ دیدگای ئەو ژنانە وەستاوە کە هەڵگری شوێنەواری شێرپەنجەی مەمکن لە کۆمەڵگەدا.

 

چیرۆکی نەخۆشییەک نییە، بەڵکو چیرۆکی ژنێکە کە لەگەڵیدا دەژی

پەیکەرەکە لەسەر فلاتڤاڵ دانراوە کە دایکی سێ منداڵە، سیسیلی لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا تووشی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووەوە (مێتاستاتیک) بووە، لەبری ئەوەی نەخۆشیەکەی بشارێتەوە، ئەو نەخۆشییەی لەگەڵ خەڵکدا بڵاوکردەوە، دوای تەواوبوونی پەیکەرەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆچی دوایی کرد، سیسیلی بەهۆی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووەوە (مێتاستاتیک) مەمکێکی لەدەستدا، برینی نەشتەرگەری لە فیگەری برۆنزیدا شاراوە نییە، بە پێچەوانەوە وەک خۆی جێهێڵراوە، ئەمڕۆ سێسیلی لە گێڕانەوەی بێدەنگی فیگەری برۆنزیدا دەژی.

 

پەیکەرەکە چەمکی ”جەستەی ژنی تەواو” دەخاتە ژێر پرسیارەوە

ئەم هەڵبژاردنە وردەکارییەکی جوانیناسی نییە، بەڵکو پەیامێکی سیاسییە، چونکە هەزاران ژن کە چارەسەری شێرپەنجەی مەمکیان بۆ دەکرێت، نەک تەنها دژی نەخۆشییەکە، بەڵکو دژی وێنەی جەستە و تێڕوانینی کۆمەڵایەتی و ڕواڵەتیش شەڕ دەکەن، پەیکەرەکە چەمکی ”جەستەی ژنی تەواو” دەخاتە ژێر پرسیارەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پەڵەی چارەسەرکردن شتێک نییە کە شەرمی لێ بکرێت، بەڵکو بەشێکە لە ململانێی ژیان.

 

”پێویستە زیاتر باسی مردن بکەین”

سیسیلی فلاتڤاڵ کە ئیلهامبەخش بوو بۆ پەیکەرەکە، بڕیاریدا شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووەوە (مێتاستاتیک)ی خۆی لەگەڵ خەڵکدا بەشی بکات لەبری ئەوەی بیشارێتەوە، لە چاوپێکەوتنەکاندا لەکاتی جەنگی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا زۆرجار دەیوت: مردن بەشێکی سروشتی ژیانە، پێویستە زیاتر باسی بکەین.

 

پەیکەرەکە، یان باشتر بڵێین کارە هونەریەکان، دەکەوێتە مەیدانی سپایکەرسوپا، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوچەکانی ئۆسلۆ، دەکەوێتە شوێنێک کە ڕۆژانە هەزاران کەس بەلایدا تێدەپەڕن  ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە ئەو ژنانەی بە شێرپەنجەی مەمک دەژین لە گۆشە نەبینراوەکانی کۆمەڵگە دەربهێنن و بخرێنە ناوەندی ژیانی گشتی، چونکە ئەم نەخۆشیە تەنها لە نەخۆشخانەکاندا ئەزموون ناکرێ، ژنان لە شوێنی کار و ماڵ و شەقام و لە هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا درێژە بەم خەباتە دەدەن.

 

”مەرج نییە ژنان جەستەی خۆیان بشارنەوە”

پەیکەرەکە پرسیار لە چەشنە چەقبەستووەکانی دامەزراو سەبارەت بە جەستەی ژنان دەکات، لە کاتێکدا ئەو گۆڕانکارییە جەستەییانەی کە لە دوای مەمکبڕین ڕوودەدەن زۆرجار وەک ناتەواویەک دەخرێنە ڕوو کە دەبێت بشاردرێتەوە، بەڵام ئەم کارە لە ئۆسلۆ پێچەوانەکەی وت: ئەو ناتەواو نییە، ئەزموون دەکرێت، لاواز نییە. بەهێزە، بریندار نییە. زیندووە.

 

بەم واتایە پەیکەرەکە تەنها هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک بەرز ناکاتەوە، هەروەها ئەو فشارە کۆمەڵایەتیانە ئاشکرا دەکات کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە سەبارەت بە جەستەیان، ژنە وەستاو و بێدەنگەکەی برۆنزی هانی سەردانکەران دەدات بیر لە هیوا و لەدەستدان، ژیان و مردن و نەخۆشی و هاودەنگی بکەنەوە، ئەم کارە هونەرییە کە بە ئاشکرا نمایشکراوە، پرسیار لە پێشوەختەییەکان دەکات سەبارەت بە جەستەی ژنان، لە هەمان کاتدا ئەوەمان بیردەخاتەوە کە بوونێکی بە شکۆمەندانە ئەگەری هەیە، سەرەڕای لاوازی ژیان.

 

ڕەنگە هەر بۆیەش بێت کە “سیسیلی” تەنها پەیکەرێک نییە، بەڵکو دەبێتە یادگاریەکی هاوبەش بۆ ملیۆنان ژن کە لەگەڵ شێرپەنجەدا دەژین، چارەسەریان بۆ دەکرێت یان شوێنەواری ئەم ململانێیە لەسەر جەستەیان هەڵدەگرن.