هیچ کەس وەک تۆ هی ئێرە نییە، کۆمەڵە چیرۆکێکە دەربارەی ژیان و تەنیایی مرۆڤەکان، لە نووسینی میراندا جولای و وەرگێڕانی هێشوو خەسرەوییە، ئەم کتێبە دەیەوێت ئەو ڕاستییە بە تۆ بگەیەنێت کە تەنها تۆ نیت بە تەنهایت بەڵکو لە ژیاندا مرۆڤ لە سەرقاڵی و جەنجاڵی ژیاندا هەندێک کات بە تەنها دەمێنێتەوە و وا هەست دەکات تەنها خۆی وایە و دەوروبەرەکەی لەگەڵ یەکتردا ئاوێزانن.
میراندا جولای لە ساڵی ١٩٧٤ لە ئەمریکا لەدایکبوووە، بەهرەمەندییەکەی لە نووسیندا ناوبانگی پێدەرکردووە، لێهاتووی میراندا وای کردووە حەقیقەت و ژیانی کولەمەرگییەوە بێنێتە زمان.



